لە ئۆڵمپیادی تۆكیۆ بەرازیل بردنەوەی بەدەستهێنا و ئەرجەنتین دۆڕا

لە یارییەكانی بالەی ئۆڵمپیاد و لەسەر ئاستی كوڕان، هەڵبژاردەی بەرازیلی پاڵەوانی ئۆڵمپیادی پێشوو بەرامبەر هەڵبژاردەی تونس یاریكردو توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، هاوكات ئەرجەنتین توشی یەكەمین شكست بوو.

بەرازیل بە ئاسانی و بە سێ گێمی بێوەڵام یاریەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

لە یارییەكی دیكەی هەمان كۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی روسیا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێك بردنەوەی بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا.

لەلایەكی دیكەوەو لە كۆمەڵەی یەكەمدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەكی بەهێزدا رووبەڕووی كەنەدا بوەوە و بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یاریەكەی لێبردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا