بایرن پێشەنگی یانەكانی ئەوروپای گرت

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی لەم وەرزەدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا 3 نازناوەكانی (بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا پوكاڵ و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا) بە دەست بهێنێتەوە ئیدی ئەو یانەیە ناوازەترین وەرزی تێپەڕاندەوە بە وێنەی ئەوەی لە ساڵی 2013 لە سەردەمی یۆب هاینكس ڕوویدا كە بایرن ناوازەترین بوو لە سەر ئاستی ئەوروپا.

ئەمڕۆش یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA لیستی باشترین یانەكانی ئەوروپای بڵاو كردەوە تیایدا یانەی باڤاری توانی پێشەنگی لە بەردەم یانە گەورەكان دەستبەر بكات و لە پلەی یەكەمدا گیرسایەوە لە كاتێكدا ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی پێشوو كەوتە پلەی دووەم و بەرشەلۆنە سێیەم و ئەتڵەتیكۆ مەدرید چوارەم و یۆڤانتۆس پێنجەم بوون ئەوەشی كە جێگەی سەرسوڕمان بوو لە لیستی پێنج یانەكەی پێشەنگی ڕیزبەندییەكەدا هیچ كام لە یانەكانی سڤیلیای ئەندەلوسی براوەی جامی یۆرۆ لیگ و یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی ناویان نەبوو كە هەردوو یانە ئاستی بەرزیان پێشكەش كرد لە وەرزی بە كۆتا هاتوو پاریس سەرجەم نازناوە ناوخۆییەكانی فەڕەنسای بردۆتەوە یانەی سڤیلیای ئەندەلوسیش سەرەڕای دەستەبەر كردنی پلەیەكی ناوخۆیی بۆ بەشداری كردن لە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو هەڵگری نازناوی یۆرۆ لیگیشە بۆ جاری 6 لە مێژوویدا كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە.

لیستی یەكەم بۆ پێنجەم یانە:

1/ بایرن میونخ 136.000 خاڵ
2/ ڕیاڵ مەدرید 134.000 خاڵ
3/ بەرشەلۆنە 128.000 خاڵ
4/ ئەتڵەتیكۆ 127.000 خاڵ
5/ یۆڤانتۆس 117.000 خاڵ

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا