بەرشەلۆنەكەی كومان دۆستانە بردییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لە یەكەم دەركەوتنەوەی پاش كارەساتەكەی بایرن لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بە ڕێبەرایەتی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی بەڕێوەبەری هونەری نوێی یانەكە لە یارییەكی دۆستانەدا بردنەوەی تۆمار كرد بە ئامادە بوونی لیۆ میسی.

پاش ئەوەی یەكەم یاری لە وەرزی نوێی لالیگادا دواخرا یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری دا یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدات بەرامبەر بە یانەی جیمناستیكا لە سەر یاریگا زەبەلاحەكەی كامپ نو بە بێ‌ ئامادە بوونی هاندەران بێگومان.

هەر لە سەرەتاوە بەرشەلۆنەیەكی نوێ‌ و جیاواز خۆی نماییش كرد ئەمەش وای كرد پاش تەنها 5 خولەكی عوسمان دێمبلی گۆڵی پێشكەوتن بۆ یانەكەی تۆمار بكات دواتر لێدانێكی سزا بۆ بلاو گرانە تۆمار كرا لیۆ میسی ڕێگەی بە ئەنتوان گریزمان دا لێدانەكە جێ‌ بە جێ‌ بكات ئەمەش لە كاتێكدایە كە گریزۆ لە ماوەی ڕابردوودا 3 لێدانی پیناڵتی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا فەوتاندووە هەر بۆیە لە خولەكی 17 دا گریزمان توانی بەرشەلۆنە بكات بە خاوەنی گۆڵی دووەم دواتر یانەی میوان بە تۆمار كردنی گۆڵێك گەڕایەوە نێو یارییەكە، بەڵام گێمی دووەم پیناڵتییەكی تر بۆ بەرشەلۆنە هەژمار كرا كە تەواوی یاریزانەكانی یاریزانی یەدەگ بوون و فلیپی كۆتینیۆی پاڵەوانی ئەوروپا گۆڵی 3 بردنەوە و دڵنیایی تۆمار كرد و دواجار بەرشەلۆنە 3 – 1 یارییەكەی بردەوە و كومانیش وێنایەكی نوێی بەرشەلۆنەی بۆ كردین و پێشكەشی كردین.

جێی بیرهێنانەوەیە هەردوو یاریزانان لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرەگوایی و ئارتۆر ڤیداڵی نێوەندكاری چیللی بە تەواوەتی لە پێكهاتەكانی بەرشەلۆنە دوور خراونەتەوە پاش ئەوەی كومان پێی ڕاگەیاندن كە ئەوان لە پلانەكانی ئەودا بوونیان نییە و چی دی یارییان پێ‌ ناكات لە بەرشەلۆنە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا