فلیكس دەزانێت بەرشەلۆنە چی دەكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەردوو یانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە سەر یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بە یانە مەدریدییەكە ڕووبەڕوو ببنەوە لە لوتكەی هەفتەی 10 ی یارییەكانی خولی لالیگادا.

لە بارەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە جواو فلیكس ئەستێرەی ناوازەی هێڵی هێرشبردنی یانەی ئەتڵەتیكۆ و هەڵبژاردەی پرتوگال ڕایگەیاند: (هەموان دەزانین یانەی بەرشەلۆنە چی دەكات و چۆن یاری دەكات و چۆن هەوڵ دەدات لە تۆپ بێ‌ بەشمان بكات ئێمەش هەوڵ دەدەین یاری خۆمان بكەین و شێوازەكەمان ناگۆڕین).

ئەو هێرشبەرە تەمەن 21 ساڵە ئاشكراشی كرد: (كاتێك میسی لە ڕۆژی خۆیدا بێت ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات كە هەموو تیپەكە لە دەوری خۆی كۆدەكاتەوە ئەمەش وا دەكات ئەركی ئێمە قورس بێت، بەڵام ئێمە لە سەر ئەو شێوازە بەردەوام دەبین كە خۆمان پێمان خۆشە بەو هۆیەشەوە دەتوانین تۆپیان لێ‌ وەربگرین و فشاری خۆمانیان بخەینە سەر، چونكە ئێمە حەزمان بە یاری قورس و یانەی تۆپە بەرشەلۆنەش لە یانەكانی لوتكەی تۆپی پێ‌ یە لە ئێسپانیا و جیهان دا).

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە یانەی ئەتڵەتیكۆ لە ئێستادا خاوەنی 17 خاڵە لە پلەی 3 ڕیزبەندی لالیگادا لە كاتێكدا بەرشەلۆنە بە 11 خاڵ لە پلەی 8 ی ڕیزبەندی دایە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا