بایرن یان پاریس كامیان پاڵەوان دەبن؟

پۆڵەتیك سپۆڕت
دواجار ئەوروپییەكان بە گژ كۆڕۆنا و پەكخستنی وەرزشدا چوونەوە و هەموو شتێكیان گەیاندە پایان و كۆتایی بە هەموو چیرۆكەكانی وەرزشی ئەم وەرزە دەهێنن بە ئەنجامدانی دوا یاری تۆپی پێ‌ سەبارەت بە وەرزی 2020/2019 بە تەواو كردنی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ.

ئەمشەو یانەكانی هەردوو وڵاتانی پاڵەوانانی مۆندیالەكانی 2014 و 2018 ڕووبەڕوو دەبنەوە بایرن میونخ یەكێك لە زەبەلاحەكانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان بەرامبەر بە یانەی پاریس سانت جێرمانی خەو بینی فەڕەنسی كە ئەمشەو لە لایەنی چالێنج دا بەرامبەر دێوەزمەكەی باڤاریا وەستاوە دەدەن بە یەكدا و دەجەنگن بە مەبەستی گەیشتن بە جامە دوو گوێیەكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دەستەبەر كردنی 3 بە واتای بردنەوەی خول و جامی ناوخۆیی و ئێستاش بردنەوەی نازناوی جامە ئەوروپییە مەزنەكە.

بایرن لە بەرامبەر یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسی توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ‌ وەڵام خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی لە بەرامبەردا پاریس سانت جێرمان پێشتر لە بەرامبەر یانەی لایبزیجی ئەڵمانی بە هەمان ئەنجامی یارییەكەی بایرن ئەویش بردنەوەی تۆمار كرد بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ‌ وەڵام.

ئەمشەو دوو هێڵی هێرشبەرانەی مەزن ڕووبەڕوو دەبنەوە هەروەك دوو هێڵی ناوەندی بەهێز و ناوازە ڕووبەڕوو دەبنەوە، بەڵام مەترسی لە سەر هێڵی بەرگری هەردوو یانەیە كە وەك پێویست نین ئەوەش بۆ شێوازی یاری كردنی هەردوولا دەگەڕێتەوە كە بە هێرش بردنی بەردەوام یاری دەكەن و پرێسینگی بەردەوام دەكەن.

ئەوەی ماوەتەوە نۆیەر و ناڤاس گۆڵچییانی هەردوو یانەیە كە لە ئاستێكی بەرزدا دەبینرێن ئەگەر هات و سێرجیۆ ڕیكۆ لە جێگەی ناڤاس یاری كرد ئەوا كێشە بۆ هێڵی دواوەی پاریس دروست دەبێت و تای تەرازووەكە بە لای نۆیەردا دەشكێتەوە.

 

ئەمشەو یەك شەممە سەعات 10 ی شەو
یاریگای ڕووناكی شاری لیشبۆنە

بایرن میونخ X پاریس سانت جێرمان

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا