تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری یانەی جێڵسی ڕایگەیاند پیپ گواردیۆلا یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ و تەواو ئیلهام بەخشە من زۆر پێی سەرسامم
پێشتر هەر دوو ڕاهێنەرەکە لە بۆندزلیگا تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە تۆخێل وەک بەڕێوبەری هوونەری ماینز و دۆرتمۆند گواردیۆلاش وەک بەڕیوەبەری هوونەری یانەی بایرین میونخ تۆخێل ڕایگەیاند من هەر ئەو کاتە سەرسامم بووم بەتواناکانی گواردیۆلا ، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەر دوو ڕاهێنەر لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕوبەروی یەکتر ببنەوە و تۆخێل دەیەوێت یەکەمین سەرکەوتن بەسەر پیپدا بنوسێتەوە
تۆخیل لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا کە تایبەتبوو بەیاریەکەی ئێوارەی ئەمرۆ ڕایگەیاند ئەوەی سەرسامم دەکات ئەوەیە گواردیۆلا زۆر تاکید لە میتۆدە فکریەکانی دەکاتەوە و سورە لەسەر جێبەجێکردنی ، یەکەمین بینی من ئەو کاتە بوو من لە فێرگە مەشقم دەوتەوە ئەوێش لە باشترین کاتەکانیدا بوو
لە کۆتایدا تۆخێل ووتی من خاڵی لاوازی گواردیۆلا دەزانم پێویستە ئەمڕۆ یاریگای لێ تەسک و بچووک بکەیەنەوە ئەمەش گرنگترین جیاوازی نێوانمان دەبێت ، تۆخێل ووتی کانتی ئامدەیە و دەتوانێت یاری بکات بەڵام گۆفاسیج و کریستین ناتوانن بەشداری بکەن .