پۆله‌تیك سپۆرت
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی زۆربه‌ی یانه مام ناوه‌نده‌كان داوایان له كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه له ریزی یانه‌كانیان یاریی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی هه‌رچه‌ندێك بێت.
نه‌ریتێك له‌نێو یاریزانانی تۆپی پێ هه‌یه، كه هه‌ركامیان واز له یاریكردن دێنن رووده‌كه‌ن ئه‌مریكا و به پاریه‌كی زۆر له‌وێ یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆناڵدۆ به پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ده‌گه‌رێمه‌وه پرتوگال و زۆر یانه‌ی بی هیوا كردووه به‌و قسانه‌ی.
له‌وباره‌یه‌وه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی:
بە دڵنیاییەوە لە سپۆرتینگ لیشبۆن واز له یاریكردن دێنم، چونكه ئه‌وان منیان ئاماده‌كرد وه‌كو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی واز له یاریكرن بێنم وه‌رزێك له‌و یانه‌یه یاریی ده‌كه‌م، ناگه‌رێمه‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
راستی كه‌س منی نه‌ده‌ناسی ئه‌و تیپه منی به ئه‌وروپا ناساند، دواتر له‌و رێگه‌یه‌وه چوومه مانچستەریونایتد، هه‌روه‌ها لە مەدرید تەواوی كاره پیشگه‌ری و نازناوه‌كانم برده‌وه، به‌ڵام ئێستا یاریی بۆ یوڤی ده‌كه‌م.
هەموو یانە کۆنەکانی تۆپی پێم خۆش دەوێت بۆ ئەوەی بۆیان كردووه‌م، بەڵام ده‌گه‌رێمه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ره‌تایی یاریكردنمی لێ‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌چمه‌وه ئه‌و ماكدۆناڵه‌ی كاتێك نان نه‌بوو بیخۆم هه‌لی كار و نانیان پێده‌دام.
هه‌وراز كاوه