لیڤەرپول لە ئەستێرەیەكی بێ‌ بەش دەبێت

ئەم بابەتە 51 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەردوو یانەكانی لیڤەرپول ڕیدز و تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ لە سەر یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە یانە پاڵەوانەكەی وەرزی ڕابردوو بەڕێوە بچێت.

یۆرگن كڵۆپ ڕاهێنەری پاڵەوانەكەی پریمەرلیگ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: (پاش ئەوەی بە هۆی پێكانەوە جۆردان هیندرسۆنی كاپتنی یانەكەمان تووشی ئازاری ژێكانی ماسولكەی هات بوو لە یاری یانەكەمان بەرامبەر بە چێڵسی لە گەڕی دووەمدا ئێستا ئەو یاریزانە لە ژێر چاودێری وردی پزیشكانی یانەكەمان دایە بۆیە نازانین ئاخۆ دەتوانین سوود لە تواناكانی ببینین یاخود نا چاوەڕێ‌ دەكەین تا ئەو كاتە).

كڵۆپ وتیشی: (لیستی یارییەكانی یانەكەمان زۆر سەختن هەر لە سەرەتاوە یارییە قورسەكان دەبێت یاریزانەكان زۆر ئاگادار بن و دەشبێت بزانین چ‌ون سوودیان لێ‌ وەردەگرین هەروەك پێكراوەكانیش دەبێت پەلەیان لێ‌ نەكەین و بەشدارییان پێ‌ نەكەین ئەگەر هات و بە باشی ئامادە نەبوون).

جێی باس كردنە لە هەردوو هەفتەكەی سەرەتای وەرزدا لیڤەرپول دوو یاری قورسی ئەنجام دا و هەردوو یارییەكەشی بە بردنەوە بەرامبەر لیدز یونایتد و چێڵسی بە كۆتا هێنا و خاوەنی 6 خاڵە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک