فلیك و لیڤا باشترینی ئەڵمانیان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەی كیكەر ڕاپرسی ساڵانەی خۆی لە نێوان ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا ئەنجامدا تیایدا هەریەك لە هانز دیتەر فلیك ڕاهێنەری سێیینەكەی بایرن و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی گۆڵكاری خولی و جامی و چامپیۆنس لیگ بە باشترینەكانی بۆندزلیگا و بە باشترینەكانی ساڵ دەست نیشان كران.

لیڤا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگەكانی ڕۆژنامەنووسان دەست نیشان كرا بە باشترین یاریزانی ساڵ لە ئەڵمانیادا و هانز فلیكیش بە باشترین ڕاهێنەر دەست نیشان كران لەو بارەیەشەوە هێرشبەرە پۆڵەندییە تەمەن 32 ساڵەكە وتی: (هەموو ساڵێك هەوڵ دەدەم ساڵی پاش ئەو باشترین شتی خۆم پێشكەش بكەم ئەمساڵیش هەوڵی تەواوی خۆمم دا هەر بۆیە بە ئاسایی دەبینم هەموو خەڵاتەكان وەربگرم، چونكە تەواوی وەرزەكە خۆمم هیلاك كردووە).

لە لای خۆشییەوە هانز فلیك ڕایگەیاند: (لیڤا شاییستەی بردنەوەی ئەو خەڵاتە بوو هەروەك مۆلەر و كیمیچیش كە لە پلەكانی دووەم و سێیەمدا هاتن هەواڵێكی خۆش بوو بۆ ئێمە بردنەوەی خەڵاتەكەش لە لای منەوە شتێكی ئاسایی بوو).

لە نێو خەڵاتەكانی ساڵدا لە سەر ئاستی خانمانیش یاریزانی دانیماركی بیرنێل هاردەر یاریزانی یانەی ڤۆڵڤزبۆرگ خەڵاتی باشترین خانمە یاریزانی لە ئەڵمانیادا بۆ خۆی دەستەبەر كرد.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک