پۆله‌تیك سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ چه‌ندین هێرشبه‌ری گواسته‌وه، تا جێگای ئه‌و گۆڵكاره گه‌وره‌یه بگرێته‌وه، به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بگره بوونه باریش به‌سه‌ر یانه‌كه‌وه، یه‌كێك له‌وانه لۆكا یوڤیچی یاریزانی سربی بوو، كه به بری 63 ملیۆن یۆرۆ هاته یانه‌كه و هیچی بۆ نه‌كردن، بۆیه ناچار و به خواستن تیپه‌كه ئه‌و یاریكه‌ره‌یان به‌رێكرده‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا ده‌نووسێت:
زێدان متمانەی بە یاریزانەکە لەدەستنەداوە، بەڵکو دەیەوێت لە خولی ئەڵمانیا ئەزموون و چانسی یاریکردنی زیاتر وەربگرێت، لە کۆتا کۆبوونەوەشدا ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە هێرشبەرەکەی ڕاگەیاندووە، کە دەرگای ڕیاڵ مەدرید بەڕوویدا داناخات و هەر لەبەرئەوەشە بە خواستن ڕەوانەی فرانکفۆرتی كردووه، هه‌روه‌ها بەڵێنی پێداوە هاوینی 2021 دووبارە بیخاته‌وه ناو پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی.
هه‌وراز كاوه