راپۆرتی دێربی میلانۆ هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر بزانه‌

پۆله‌تیك سپۆرت

دێربیی میلانۆ ناسراوه‌ به‌ دێربیی تووڕەیی، دێربیی یەکلایکەرەوە و دێربیی دێربییەکان. ئه‌وه‌تا هەردوو یانەی ئه‌یسی میلان و ئه‌نتەر جارێکی دیکە دەهێنێتەوە بەرامبەر یەكتری.

پاش كه‌مێكی دیكه‌و سه‌عات 5ـی ئێواره‌ هه‌ردوو یانه‌ ئه‌یسی میلان و ئه‌نته‌رمیلان له‌ خولی ئیتاڵی هه‌فته‌ی (23) رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌. هه‌میشه‌ ئه‌م یارییه‌ به‌شێكه‌ له‌وه‌ی پاڵه‌وانی سكۆدیتۆ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

ئه‌یسی میلان:
دۆڕانی ئه‌مرۆی میلان کاریگەریی خراپی دەبێت و یانەکە بەرەو بارودۆخێکی ئاڵۆز دەبات، لەکاتێکدا جیاوازییەکەیان لەگەڵ رکابەرە هاوشارییەکەی دەبێتە چوار خاڵ و هەلی ئەوەش دەداتە رۆما و یوڤی بۆ ئەوەی لێی نزیکببنەوە و ئه‌م زیاتر دابه‌زێت بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌یسی مبلان پێویستی به‌وه‌یه‌ بیباته‌وه‌ تا له‌ ركابه‌ری گه‌وره‌كان دوا نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و تیپه‌ لە دوو یاریی رابردوو نەیبردۆته‌وه‌ و پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی لەدەستدا، جگه‌ له‌وه‌ لە خولی یۆرۆپالیگدا لەگەڵ رێد ستار یەکسانبوو، كه‌ ئه‌مه‌ش دۆخی خراپی تیپه‌كه‌مان پێده‌ڵێت و له‌رووی ده‌رونی و ته‌كتیكه‌وه‌ خراپ بوون.

ئه‌نته‌ر میلان:
راستی دۆخی ئه‌نتەر لە ئه‌یسی میلان جیاواترە، چونكه‌ ئه‌و تیپه‌ جگه‌ له‌ سێریا ئەی هیچ پاڵەوانێتییەکی دیکەی نەماوە تێدا ركابه‌ری بكات، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌یسی میلان دەبێت تواناکانی بەسەر هه‌ردوو خولی ئیتاڵی و یۆرۆپالیگدا دابەش بکات و له‌وێ‌ مانه‌وه‌ی خۆی بۆ بردنی نازناوه‌كان نیشان بدات. بۆیه‌ كۆنتی راهێنه‌ر ئەرکی ئاسانه‌، چونكه‌ یاریزانەکانی کەمتر تووشی پێکان دەبن و زۆر ماندونابن و زیاتر ده‌توانن له‌كەشی ركابه‌ری خوله‌كه‌دا بن. ئه‌نته‌ر یاریی پێشووی له‌ لازیۆ برده‌وه‌ و وره‌یه‌كی باشیان بۆ ئه‌م یارییه‌ هه‌یه‌، ئه‌مرۆش بیبه‌نه‌وه‌ ده‌بنه‌ ژماریه‌كی قورس له‌نێو خوله‌كه‌دا بۆ ركابه‌ریكردن، کە هه‌موو ده‌زانن ماوەی 11 ساڵە نیراتزۆری خوله‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه‌ و ئه‌مرۆ ده‌یه‌وێت زه‌نگی سه‌ره‌تای پاڵه‌وان بوون لێبداته‌وه‌.

هه‌وراز كاوه‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا