بابان یەکەم یاری لە جامی عێراق دەکات

دوای دروست بوونی یانەی وەرزشی بابان بۆ یەکەم جارە یانەکە بەشداری پاڵەوانێتییەکی رەسمی دەکات ئەویش جامی عێراقە و رۆژی یەکشەمە بابان یەکەم یاری خۆی لە جامەکە دەکات کە ڕووبەڕووی یانەی (عروبەی) شاری کەرکوک دەبێتەوە.

لەبەر ئەوەی کە یانەی بابان یاریگاکەی یاسایی نییە بۆ یاری کردن تێدا یانەکە یاریگای یانەی ئاشتی ھەڵبژارد بۆ ئەوەی یارییەکانی لەو یاریگایە ئەنجام بدات ئامانجی یانەکەش لە یەکەم یارییاندا بردنەوەیە بۆ ئەوەی بە سەرەتایەکی باش دەست پێ بکەن و ببنە جێگەی دڵخۆشی بۆ ھەوادارانی وەرزشی و شەقامی وەرزشی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی

رۆژ / یەک شەممە
کات / ٢ ی پاش نیوەرۆ
یاریگا / ئاشتی

راگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا