لیکیپ ؛ مێسی تۆمەتبار دەکات

پاش ئەوەی ڕۆژنامەی لیکپی فەرەنسی مێسیان تۆمەتبار بەوەی بۆتە بەربەست لە وەستانی گفتوگۆی نێوان نیمار و پاریس کەسە نزیکەکانی لیۆ زوو هاتنە دەنگ لەسەر ئەم بابەتە .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مۆندۆدیفەرتیفۆی کەتەلۆنی لە راپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەدا سەرجەمی ئەو دەنگۆیانە بە ناڕاست دەزانێت ، ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند کەسە نزیکەکانی مێسی ئەوەیان ئاشکرا کردووە هێشتا مێسی خۆی کێشەی تازەکردنەوەی گرێبەستی هەیە لەگەڵ بلاوگرانە چۆن دەتوانێت باسی ئایندە و گەڕانەوەی نیمار بکات لە پاریسەوە بۆ بارسالۆنا .

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئەوەی زانیوە نیمار تا ئێستا لە پاریس ئاسوودەیە هەرچەندە حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ بارسا و لەگەڵ مێسی یاری بکاتەوە بەڵام لاوە بەڕازیلیەکە لە ئێستادا چاوەڕوانی دۆخی پاریس دەکات بۆ بۆنە و ڕکابەریەکانی ئەم وەرزە دواتر ىریار دەدات گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یان نا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا