ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەكانی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا، حكومەتی ئیسرائیل بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەك و تاكۆتایی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی رابگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەو وڵاتە، سەرەڕای بەردەستخستنی ڤاكسین، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت لەئێستاوە رێكارەكان دژ بە كۆرۆنا نوێیەكە بگرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا سەرەڕای پێدانی ڤاكسین، بەڵام توشبون بە كۆڤید 19 بەردەوامی هەیەو رووی لە زیادبوون كردووە، بەوهۆیەوە حكومەت ناچاربووە لەسەر داوای سەرۆك وەزیران رێوشوێنی پێویست بۆ روبەرووبونەوەی كۆرۆنا نوێیەكە بگرێتەبەر.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی ئیسڕائیل لە شەوی دووشەممەوە 25ی كانوونی دووەم تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە 31ی كانوونی دوووەم، سەرجەم گەشتەكان لە ئیسڕائیلەوە بۆ وڵاتان و بەپێچەوانەشەوە رادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا