پۆڵه‌تیك پرێس:
کۆمپانیای سۆمۆ کۆی بەرهەمی نەوتی هه‌نارده‌كراوی عێراقی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ساڵی 2020 ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیای سۆمۆ، له‌ساڵی ڕابردوودا عێراق یه‌ك ملیار و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، تێكڕای هه‌نارده‌ی مانگانەی نه‌وتی عێراق له‌و ساڵه‌دا 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل و بە تێکڕای ڕۆژانەی دوو ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نه‌وت بووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، کۆمپانیا چینی و هیندییەکان دیارترین کڕیاری نەوتی عێراق بون بە دوایاندا کۆمپانیا ئەمریکیەکان.
داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق له‌ساڵی ڕابردوو به 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه.