نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە 104 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 100 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە محەمەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، “پیذشەسازی لەژێر گەماڕۆدایە بەهۆی چەند ساڵێکی زۆر لە کەمبوونەوەی وەبەرهێنان، وتیشی، “دەکرێت ئەم دۆخە ئاساییبکرێتەوە گەر ڕێگە بە ئێران و ڤەنزوێلا بدرێت بەرهەمهێنان زیادبکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا