“هاتین بۆ کوشتنی پیلوسی”

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی نانسی پیلوسی، سەرۆکی کۆنگرێس، دوو ژنیان دەستگیرکرد کە بەشدار بوون لە هێرشەکەی رۆژی 6ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، هەریەکە لە دیانا سانتۆس سمس و داون بانکرۆفت لەلایەن دەسەڵاتی فیدڕاڵی ئەمریکاوە دەستگیرکراون.

لایخۆیەوە بانکرۆفت وتی: هەڵمانکوتایەسەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا، گەیشتینە ناو بیناکە و بەدوای نانسی پیلوسیدا دەگەڕاین تا تەقەی لێبکەین و بیکوژین، بەڵام نەماندۆزییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ناکۆکییەکی زۆر کەوتە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و نانسی پیلوسی.

بانکرۆفت و سانتۆس سمس، بە کڵاوێکی سورەوە کە دروشمی”با ئەمریکا سەرلەنوێ مەزن بکەینەوە”ی لەسەر بوو، لەنێوان سەدان شوێنکەوتووی دۆناڵد ترەمپ، لە رۆژی 6ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا