پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە هێڵی نێوان سێرڤەری پاسپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و پاسپۆرتی بەغدا پچڕاوە و ئەمڕۆ ناتواندرێت پاسپۆرت بدرێتەوە بە هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەید صادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە بە ھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سێرڤەری ناوەند (بغداد)، ئەمڕۆ 28-12-2023 ناتوانرێت بەشی پێدانەوەمان کار بکات و پاسپۆرت بدرێتەوە بە ھاوڵاتیان”
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەگەری چاککردنەوەی سێرڤەرەکەدا، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە و پێدانەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە.