موچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی کانونی دووەمی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، موچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،” هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داوە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی پينجشەممە4ی كانونى دووةمى 2024، موچەی مانگی 12ی2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا