پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میسر بەغدادی بەجێهێشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی ڕایگەیاند:” محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کۆماری میسر بەڕێکەوت و بەغدادی پایتەختی بەجێهێشت”.
میدیاکانی عێراق ڕوونیانکردەوە، سودانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەندێک بابەت.
باسیان لەوەشکرد، تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی ئابووری، ئەمنی، سیاسی و ڕێککەوتنە دوو قوڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.