فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرش دەکەنەسەر چیای مەتین لە قەزای ئامێدی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە چەند ناوچەیەکی باکوری پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو هێرشیان کردووەتەسەر چیای مەتین لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک”.

وتیشی: ئامانج لەم هێرشانەی تورکیا کردنەئامانجی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە لەو ناوچانە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نازانرێت بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیاوە چ زیانێک بەر ئەو ناوچەیە کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا