پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، سبەی شەممە پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بێت و نمەباران ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، پێشبینى دەکرێت سبەى ڕۆژى شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاویەکان.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی زیادبوونى خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین، لە دوای نیوەڕۆ خێرایی با چالاکتر دەبێت بۆ 30کم/ک شەپۆلی خۆڵبارین چڕتر دەبێت لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانى گەرما 2 پلە نزم دەبنەوە بە بەراود بە پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ.