پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمەڵەی ئۆپیک ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت دەکات.
ماڵپەڕی زس دەی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵەی ئۆپیک بە سەرۆکایەتی محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی ئۆپیك کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بکرێت لەسەر ئەوەی، کردەوەکانی ڕوسیا لە هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا چ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت.
ئەوەش هاتووە، ڕوسیا سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە جیهاندا و دووەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتە و هەر گۆڕانکارییەک لە بەرهەمهێنانی نەوتەکەی، کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بازاڕی نەوتی جیهان.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بۆ یەکەمجار لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 105 دۆلاری تێپەڕاند.