وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە هێرشی بنكە سەربازییەكەی ئەمریكایان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هێرشی سەر بنكە سەربازییەكەی ئەمریكایان لە ئوردن تاوتوێكرد.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هەردوولا هێرشی ئەم دواییەی سەر سەربازانی ئەمریكا و لێكەوتەكانیان لە ئوردن تاوتوێ كرد.

هەروەها بژاردە جیاوازەكان پەیوەست بە رەوشی ئەمنی و سەربازی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەو پەیوەندییەدا جەختی كردەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان بەغداد و ریاز لەپێناو دوورخستنەوەی جەنگی گشتگیر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا