کارنامەی دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی ئاشكرا کرا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کاتی دەنگدانی بە بەڵێ بۆ لیژنەیەکی تایبەت بۆ شەهیدان و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرین و کەم ئەندامانی سەنگەر.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 27ی ئەیلوول، یەکەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەچوو و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە، ئەمڕۆ دووەم رۆژی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تەلاری هوونەری شاری سلێمانی ببەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 28ی ئەیلوولی 2023، لە دووەمین رۆژی کۆنگرەی پێنجەمینی یەکێتیدا، 6 کۆمسیۆنی جیاواز پێکدێت و گفتوگۆ لەبارەی 6 پرس و تەوەری جیاواز دەکەن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن. پاشان بەشێوەیەکی گشتیی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانیان دەخرێتە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە بۆ هەڵسەنگاندن و وردبینی و پاشانیش دەنگدانی لەسەر دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، هەر کۆمسیۆنێک بەرپرسێکی هەیە و ئەندامەکانی تاوتوێی پرسێکی تایبەت دەکەن کە بەشێک لەو پرسانەی لیژنەکان تاوتوێی دەکەن و دەیخەنە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە، پەیوەستن بە پرسەکانی پەیڕەو و پرۆگرام و پرسی پێشمەرگە و پەروەردەی حزبی.

دوێنێ چوارشەممە 28ی ئەیلوولی 2023، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستی بەکارەکانی  کرد و لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا کە تایبەت بوو بە پەیڕەو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا