سەرۆکی ئەمریکا بەبڕی 375 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بەبڕی 375 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات، کە تۆپخانە و تەقەمەنی و موشەک هەڵگر لەخۆدەگرێت.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی ئەمریکا لەشاری هیرۆشیما چاوەڕوانی دیداری هاوتا ئۆکرانییەکەی ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی دەکات و هەردوو سەرکردە لە پەراوێزی لوتکەی گروپی حەوت کۆدەبنەوە.

هاوکات، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرایکرد، جۆو بایدن بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی ئەو دەرەفەتەیە، کە ڕووبەڕوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی چاوپێکەوتن ئەنجامبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا