لە بازیان کەسێک کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک لەناوەندی قەزاکە کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و قوربانییەکە خەڵکی دەرەوەی سلێمانییە و تەمەنی 55 ساڵە و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، “گومان دەکرێت رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویدابێت و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا