نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

نرخی نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ 13 سەنت بەرزبوویەوە و بە 84 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لەهەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، بە 79 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا پاش ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە، نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تەکساس بە رێژەی %0.5، دابەزینیان تۆمارکرد.

کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت لەلایەن گەورە هەناردەکارانی جیهانی وەک سعودیە و رووسیاوە لە چەند مانگی رابردوو لەلایەک، و کەمبوونەوەی خواستی چین لەلایەکی تر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لە چەند مانگی رابردوودا.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆکاگراوی ئەمریکا بە رێژەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت تەنها لە هەفتەی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا