فواد حسێن بە سەردانێکی گرنگ گەیشتە پاکستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند:وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی گرنگ گەیشتە پاکستان.

سەرچاوەیەکی فەرمی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردۆتەوە”فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر داوای هاوکارەکەی مەخدوم شا مەحمود قورەیشی، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا گەیشتە پاکستان”.

ئاماژەی بەوەشدا”وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوکارە پاکستانیەکەی کۆبوونەوە دەکەن، چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن”.

سەحاف وتیشی”فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشت دەکرێت، لەلایەن سەرۆک کۆماری پاکستان و باڵوێزانی عەرەب لە پاکستان   لە باڵوێزخانەی عێراق لە ئیسلام ئابادی پایتەخت، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر سیاسەتی دەرەوی عێراق و پەیوەندیەکان و ئەولەویاتەکان”.

مەخدوم شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ٢٩ی ئایاری ئەمساڵدا، سەردانی بەغدای کرد لەگەڵ هاوکارە عێراقیەکەی فواد حسێن کۆبۆوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی”گفتوگۆمان کردووە دەربارەی هەناردەکانی نەوتی عێراق بۆ پاکستان هەروەها پەیوەندیە سیاسی و. کۆمەڵایەتیەکانی نێوانمان”.

مەخدوم شا مەحمود قورەیشی ئاماژەی بەوەشدا”وڵاتەکەی چاوی لەوەیە لە لایەن عێراقەوە هاوکاری زیاتر بکرێت، گرنگترینیشیان هاوکاریکردنە لە بارەی تیرۆرو گەشت و گوزارو ئاینەوە، وتیشی کە ٢٠٠ هەزار عێراقی سەردانی پاکستانیان کردووەو بەمەبەستی گەشتی ئایینی ئێمەش لەلای خۆمانەوە ئاسانکارییان بۆ دەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا