لە هەورامان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێك گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە، لە نزیك نەخۆشخانەی ( بیارە ) کەسێک گیانی لە دەستداوەو شەش کەسی تر برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: کەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ” توێتا فۆرچنەر ” لە هەورامانەوە بە ئاڕاستەی خورماڵ ڕۆشتووە، لە نزیك نەخۆشخانەی ( بیارە ) وەگەڕاو بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوەو شەش سەرنشینی برینداربوون.

ئەوەشی خستە ڕوو، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێوست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە ناحیەی “خورماڵ ” و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە .

لەلایەکی دیکەوە بەرێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە رایگەیاند ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە بە ناوی موختار ئەحمەد محەمەد بەرپرسی نەخۆشیە گواستراوەکان بووە لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە.

ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە بە ناوی موختار ئەحمەد محەمەد بەرپرسی نەخۆشیە گواستراوەکان بووە لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا