ترەمپ بەناوی “پاتریۆت” حزبێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەک هەنگاوێک بۆ درێژکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەدوای بەجێهێشتنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ یاریدەدەرەکانیدا تاوتوێی دامەزراندنی حزبێکی نوێی سیاسی دەکات.

رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەر و کەسە نزیکەکانی تاوتوێی بیرۆکەی دامەزراندنی حزبی “پاتریۆت”ی کردووە.

لەماوەی رابردوودا، ناکۆکی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ناو حزبەکەی خۆی، لەسەروو هەمووشیانەوە میچ ماکۆنیل سەرۆکی ئەنجومەنی پیران لەسەر لیستی کۆمارییەکان.

رۆژی سێشەممەی رابردوو ماکۆنیل رایگەیاند، پێویستە لەپای هێرشەکەی 6ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بۆسەر بینای کۆنگرێس، دۆناڵد ترەمپ تاوانبار بکرێت.

هەتا ئێستا ئاشکرا نییە، تا چ رادەیەک ترەمپ لە دامەزراندنی ئەم حزبە نوێیە جددییە، چونکە ئەم هەنگاوە پێویستی بە کات و سەرچاوەی زۆر گەورە هەیە.

بەپێی رۆژنامەکە، ئەم هەنگاوەی ترەمپ بۆ راکێشانی دەنگدەر و شوێنکەوتووانی حزبی کۆماری بۆ حزبە نوێیەکەی دەبێتەهۆی توڕەکردنی بەرپرسە کۆمارییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە رابردوودا، دامەزراندنی حزبی سێیەم لە ئەمریکا شکستیهێناوە لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی تەواوەتی هەتا بتوانێت رۆڵی سەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا