دیموکراتەکان پلانێکی نوێ دژی ترەمپ رادەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا دەیانەوێت هەمواری دەستووری 14 بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ لە بوونەوە بە سەرۆک.

لایخۆیەوە، سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ، ئەندامی حزبی دیموکراتەکان لە ویلایەتی کۆنێتیکت رایگەیاند، تەنیا لە کاتێکدا هەمواری دەستووری 14 لەسەر ترەمپ جێبەجێ دەکرێت ئەویش ئەگەر کۆنگرێس بڕیاری لەسەر بدات.

لەلایەکی دیکەوە، چارلز شومەر، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کە سەر بە پارتی دیموکراتییە رایگەیاند، لە داهاتوودا دەنگ لەسەر  بڕیاری رێگریکردن لە ترەمپ لە بوونەوە بە سەرۆک دەدرێت بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی دژی حکومەتی ئەمریکا ئەنجامیداوە.

پێشتریش شومەر لە هۆڵی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، لەدوای ئەوەی ئەنجامیدا، نابێت دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە بتوانێت خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات.

جێی ئاماژەیە، بڕگەی 3ی دەستووری 14 ئاماژە بەوەدەکات، هیچ بەرپرسێکی حکومی کە پێشتر سوێندنی بە پاراستنی دەستوور خواردبێت ناتوانێت پۆستەکەی وەربگرێتەوە ئەگەر بەشداری کردبێت لە توندوتیژی و پێشکەشکردنی هاوکاری بە کەسانی تێکدەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا