تیمی هەڵبژاردنی بایدن: سەركەوتن نزیكە

پۆڵەتیك پرێس

تیمی هەڵبژاردنی جۆ بایدین كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دڵنیایدا لەوەی سەركەوتنیان بەسەر ترەمپدا نزیكە.

تیمی هەڵبژاردنەكەی بایدن بەپشت بەستن بەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە دڵنیایی دەدەن لەوەی سەركەوتن بەدەست دەهێنن.

لەبەرامبەریشدا، جەیسن میڵەر راوێژكاری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ترەمپ بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو حوكمی ئەمریكا دەكاتەوە.

وتیشی، “تاوەكو رۆژی هەینی روون دەبێتەوە كە ترەمپ دەبێتەوە بە سەرۆك”.

رۆژی سێی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا دەستی پێكردو تائێستاش بایدینی كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ترەمی كاندیدی كۆمارییەكانەوەیە.

لەئێستاشدا ترەمپ و تیمی هەڵبژاردنەكەی ئاماژە بەوەدەكەن لەلایەن دیموكراتەكانەوە ساختەكاری زۆر كراوەو بۆ گێڕانەوەی دەنگەكانی خۆیان پەنا دەبەنە بەر دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا