یەكێتی جەخت لەرێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی جەخت لە رێككەوتنی هەولێرو بەغدا دەكاتەوەو داوای چارەسەركردن‌و بنبڕكردنی ئەو كێشانە دەكات، كە چەند ساڵێكە لەنێوان هەردوولا هەیە.

چەند رۆژێكە شاندێكی یەكێتی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی حیزبەكە لەبەغدایە، كە لەو سەردانەدا چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردووەتەوە.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی سەركردایەتی یەكێتی، كە ئاگاداری كۆبوونەوەكانی شاندی حیزبەكەیە لەبەغدا، لەسەرجەم كۆبوونەوەكان شاندەكەی یەكێتی جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت رێككەوتنی هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی بودجەو موچەو نەوت بەم نزیكانە واژوو بكرێت.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس، شاندەكەی یەكێتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە دەبێت دوای واژووكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا، هەردوولا پابەندبن بەناوەڕۆكەكەی، بۆ ئەوەی تەواوی كێشەكان چارەسەر بكرێت.

ماوەی چەند ساڵێكە لەسەر هەناردەی نەوت‌و بودجەی هەرێمی كوردستان، كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، بەم دوایانەش دەست بەگفتوگۆ كراوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانەو بڕیارە لەسەر بنەمای پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 رێككەوتن واژوو بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا