پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ڕوسیا بە تیرۆریست ناو دەبرێت، داوایان لە خەڵکی ئەفغانستان کرد چەک و تەقەمەنیەکانیان ڕادەستی بزوتنەوەکە بکەن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە”پێویستە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەفغانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی ڕادەستی ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان بکەن”.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند:شەڕ لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت و چووە کابولی پایتەختەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند”ئێمە دوژمنایەتیمان لەگەڵ هیچ کەسێک نیە و کۆتایی هاتنی شەڕ لە ناوچەکەدا ڕادەگەیەنێن”وتیشی ئەفغانستان بە کاتێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردوە، بەم نزیکانە تاڵیبان میرنشینی ئیسلامی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنن.