دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی دروستکردنی ئامێری بیرهەڵکەندن دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسنوری هوانە دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی دروستکردنی ئامێری بیرهەڵکەندن بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی ئایار، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسنوری هوانە لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆوە توانرا دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن بەتۆمەتی دروستکردنی ئامێری بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینە بەشێوەیەکی نایاسایی.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستیان بەسەر چەند پارچە ئامیرێکی بیرهەڵکەندنیشدا گرتووە.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا