سودانی: پێویستە ھێزەکانی ئەمریکا بە خێرایی لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە ھێزەکانی ئەمریکا بە خێرایی لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە، چونکە مانەوەی ئەو ھێزانە لەم کاتەدا کە شەڕی غەززە ھەیە، دەبنە ھۆی ناسەقامگیری لە عێراق.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی وتووە، دەیانەوێت ھێزە بیانیەکان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، لەڕێی دانوستانەوە بەپەلە خاکی عێراق جێبھێڵن، بەبێ ئەوەی کاتێک دیاری بکات.

سودانی دەشڵێت، پێویستە ئەم پەیوەندییە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانج و پاساوێک نەبێت بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی دەستکاری سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بکات.

بانگەوازە بەردەوامەکانی لایەنە شیعەکان بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا لەعێراق، دوای زنجیرەیەک ھێرشی ھەردوولا دێت بۆسەر یەکتر، لە ئێستاشدا شەڕی غەززە ترسی ئەوەی دروستکردووە کە جارێکی دیکە عێراق ببێتەوە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناوچەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا