بەڕێوەبەری بانكێك لە سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی T.B.I لە سلێمانی، لە پۆستەكەی لادرا.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەسەر سەرف كردنی دوو چەكی بانك بەبڕی 3 ملیارو 700 ملیۆن دینار و 100 هەزار دۆلار، داوای دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق/ لقی سلێمانیم كرد تاكو سكاڵای دۆسێكە لەدادگای نەزاهە دەگاتە ئەنجامی كۆتایی.

سۆرانی عومەر وتی: لە ئێستەدا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی T.B.I لە پۆستەكەی لادراوەو لەدادگای نەزاهەی كەركوك لێكۆڵینەوە لەو دۆسێ دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی هەركەس لەو بابەتە بەرپرسیارە سزای یاسایی وەرگرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا