لە هەرێم حەوت رۆژ پشوو راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێوە، لە 25ی ئەم مانگە تا 1ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، لە 25ـی مانگ بۆ 1ـی مانگ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومیش پشووی فەرمییە”.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەش هاتووە، “رۆژی یەکشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2022 دەوام بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکاتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا