جوتیار عادل بۆ شاسوار عەبدولواحید: داوای هاوردەكردنی بەنزین پێشكەش بكە با بتدەینێ

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، گەشبینن بەوەی نرخی بەنزین دابەزێت و جێگیر بكرێت، وتیشی، “با سبەی شاسوار عەبدولواحید داواكاری بۆ هاوردەكردنی بەنزین پێشكەش بكات تاوەكو مۆڵەتی پێ بدەین”.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین و سوتەمەنی هەموار دەكرێتەوەو دۆخی شۆفێرانی تەكسی و پاس لەبەرچاو دەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەشبینن بەوەی نرخی بەنزین دابەزێت و جێگیر بكرێت.

لە بارەی كۆرۆناشەوە باسی لەوەكرد، بڕیارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جێبەجێ دەكرێن و دەبێت سەرجەم كارمەندانی حكومەت ڤاكسین وەربگرن.

باسی لەوەشكرد، ئێستا زیاتر لە 900 هەزار ڤاكسین هەیەو هەفتانەش زیاتر دەبێت، بنكەی نوێشیان كردوەتەوە تاوەكو هاوڵاتیان ڤاكسین وەربگرن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک