پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕوونیکردەوە، ئەو نۆ شەڕەڤانەیان کە شەهیدبوون، سەرقاڵی بەرنامەیەکی تایبەت بوون.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند:” ئەو نۆ شەڕەڤانەی هەسەدە، کە لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی دوو کۆپتەر لە هەرێمی کوردستان شەهیدبوون، سەرقاڵی بەرنامەیەکی تایبەت بوون بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی داعش”.
لە تویتەکەدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان دەکات و دەڵێت،”ئەو قوربانییەی ئەوان داویانە، دەبێتە ڕێگایەک بۆ ئێمە لە پاراستنی گەل و خاکەکەمان”.
جەختی لەوەشکردووە، هێزە تایبەتەکانی دژەتیرۆر نۆ شەڕەڤانی لەدەستدا، کە لەنێوانیاندا شەڕڤان کۆبانێ، فەرماندەی یەکینەی دژەتیرۆر هەبوو.