تورکیا رێگرە لە دانپێدانانی کوردانی رۆژئاوا

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

روسیا هەوڵ دەدات خۆی ببوێرێت لەوەی دان بەوەدا بنێت کە پاڵپشتی رێکخراوە کوردییە جوداخوازەکان دەکات، ئەو رێکخراوانەی تورکیا لە چوارچێوەی رێکخراوی “تیرۆرستی”دا هەژماریان دەکات و هەوڵ دەدات چ لەناو خاکی خۆیدا بێت یاخود لە خاکی عێراق و سوریا هێرش بکاتە سەریان و لەناویانبەرێت.

ئەم هەوڵانەی روسیا لەدوای ئەو دڵەڕاوکێ و نیگەرانییانەی تورکیا دێت لەبارەی هەبوونی پەیوەندی لەنێوان روسیا و رێکخراوە جوداخوازە کوردییەکان بەجۆرێک ترسی لەوە هەیە روسیا دانیان پێدابنێت و لە مۆسکۆ نوسینگەیان بۆ بکاتەوە، لەمبارەیەوە ئەلکساندەر سوتنیشکۆ، راوێژکاری باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەنقەرە رایگەیاند، تا ئێستا رێکخراوە کوردییەکان لە مۆسکۆ نوسینگەیان نییە.

لەبەرامبەردا راوێژکارە روسییەکە باسی لەوەکرد، ئەمریکا لەڕێی پارە و چەکەوە پاڵپشتی رێکخراوە جوداخوازەکانی کورد دەکات هەتا لەم رێگایەوە چارەنوسێک بۆ خۆی لە سوریا دروست بکات، وتیشی: روسیا دەوێت لە سوریا دەوڵەتێکی یەکگرتوو دروستبکات.

روسیا هەوڵ دەدات خۆی ببوێرێت لەوەی دان بەوەدا بنێت کە پاڵپشتی رێکخراوە کوردییە جوداخوازەکان دەکات

لەبارەی هۆکارە سیاسییەکانی پشت کردنەوەی نوسینگەی رێکخراوە کوردییەکان لە مۆسکۆ  و لە ساڵی 2015، بەتایبەت لەدوای ئەو ناکۆکیانەی لە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی روسیا لەلایەن تورکیاوە دروستبوو، سوتنیشکۆ رایگەیاند، “نازانم کێ بوو بیری لەمە کردەوە، بەڵام کەسانێک لە مۆسکۆ بڕیاریاندا پاڵپشتی “دوژمنەکانی تورکیا” بکەن، وتیشی: کردنەوەی نوسینگەی یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” و پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” تەنیا بۆ نمایش بوو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان.

راوێژکارە روسیەکە باسی لەوەکرد، “کاتێک چوومە مۆسکۆ، ویستم سەردانی نوسینگەکە بکەم، بەڵام نەمدۆزییەوە”، وتیشی: بەهیچ شێوەیەک نوسینگەی وا لە مۆسکۆ بوونی نییە، ئەم کارە کارێکی تەواو سیاسی بوو.

ئەم لێدوانەی راوێژکارەکەی روسیا لەدوای ئەو هەواڵانە دێت کە لەبارەی بوونی نزیکایەتی لەنێوان روسیا و رێکخراوە کوردییەکانی سوریا لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرانەوە، بەشێکیش لە راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو، گوایە روسیا رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت لەنێوان یەکینە کوردەکان و هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا بەجۆرێک بوونەتەهۆی لابردنی گەماڕۆ لەسەر هێزە حکومییەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی حەسەکە و قامیشلۆ کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان کوردن.

روسیا رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت لەنێوان یەکینە کوردەکان و هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا

ئەمە یەکەمجار نییە تورکیا باسی نزیکایەتی نێوان روسیا و کوردانی رۆژئاوا دەکات، ئەوەبوو مانگی ئابی رابردوو لەدوای ئەوەی روسیا پێشوازی لە شاندەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کرد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە مۆسکۆ کرد هەموو ئەو هەنگاوانە بخاتەلاوە کە خزمەت بە ئەجێندای لایەنەکانی سەر بە پەکەکە دەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەنقەرە هێرشی کردەسەر ناوچە کوردییەکانی باکوری سوریا و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەسەر دەستی میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا گیانیان لەدەستدا، لەوکاتەشدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گوایە رێکخراوە کوردییەکان پەشێلکاری ئەنجام دەدەن، لەهەمان کاتدا چەند راپۆرتێکی نێودەوڵەتی تورکیایان تۆمەتبارکرد بەوەی لەگەڵ چەند رێکخراوێکی توندڕەوی وەک قاعیدە و داعش پەیوەندی هەیە.

دۆسیەی کورد بە یەکێک لە هەستیارترین دۆسیەکانی تورکیا لەقەڵەم دەدرێت، لەلایەکەوە تورکیا ترسی لە زیادبوونی هەژموونی کورد هەیە لە سوریا بەجۆرێک ببێتە خاوەنی قەوارە و خاکی خۆی لەو وڵاتە، لەلایەکی دیکەشەوە پارتی کرێکارانی کوردستان بە هەڕەشەیەکی دیکە دەبینێت بۆسەر وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا