بۆردومانکردنی غەززە بەردەوامە و قائانیش دەڵێت: خەونی خومەینی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بەدیدەهێنین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ ناوچەی جیاوازی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد و زیانی ماددیان بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان گەیاند.

لەوبارەیەوە ئاژانسی وەفای فەلەستینی بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە و خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە و ناوەڕاست و باکوری کەرتی غەززە بۆردومان کرد، کە بووەهۆی ئاگرکەوتنەوە و زیانی بە ماڵەکانی نزیک ناوچە بەئامانجگیراوەکان گەیاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیان لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.

لایخۆیەوە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، “لایەنی ئەمنی ئیسرائیل بەرەو لاوازی دەچێت و ئەجێندایەکمان هەیە بۆئەوەی هێرشی بکەینەسەر و ئاواتی خومەینی بهێنینەدی لە لەناوبردنی ئیسرائیل.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک