تەنها لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، تەنها لە ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەڕێی 25 بەلەمەوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.

بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە هەزار و 65 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا، بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 34 هەزار و 600 کۆچبەر لە فەڕەنساوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی کۆچبەرانی بەریتانیا زیادی کردووە بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو کۆچبەرانەی سنووری بەریتانیایان تێپەڕاندووە 28 هەزار و 672 کۆچبەر بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا