پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “عێراقیه” ڕایگه‌یاند، ئاگاداری دڵۆپ به دڵۆپی ئه‌و نه‌وته‌ن كه هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات و به چ نرخێك ده‌یفرۆشێت و ده‌ڵێت “هه‌رێم نه‌وت به دراوسێی دراوسێكانمان ده‌فرۆشێت”.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یشی له حكومه‌تی هه‌رێم گرت كه پابه‌ند نه‌بووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 20% به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپیك، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه هه‌نارده ده‌كات و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم 20 دۆلاره.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وتی، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.