بەم زووانە کارەکانی دروست کردنی بەربەستی ئەمنی لەگەڵ سوریا کۆتایی پێدێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، لە سەدا 80ی کارەکانی دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەگەڵ سوریا کۆتایی هاتووە.

لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژی گشتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، وتی کار کردن لە دروستکردنی بەربەستی ئەمنیدا لەگەڵ سنوری سوریا تا ئێستا بەردەوامی هەیە بە ڕێژەی لە %80 کارەکانی تەواو بوون، کارەکانیش بریتین لە  لێدانی خەندەق، دانانی تاوەری چاودێری، کامیرای چاودێری شەوانە و تەلبەند.

ماوەی مانگێکە سوپای عێراق ڕایگەیاندووە، کە دەستیان کردووە بە دروست کردنی بەربەستێکی ئەمنی لەگەڵ سوریا لەسەر سنور، ئامانج لە دروست کردنی بەربەستەکەش بۆ ئەوەیە  ڕێگری لە تیرۆرستان بکەن بێنە خاکی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا