فەرەنسا داوای دادگایی كردنی بەشار ئەسەد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، بەشار ئەسەد بە كوشتنی سەدان هەزار كەس و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی تۆمەتبارە و دەبێت دادگایی بكرێت.

رۆژی سێشەممە، 23_5_2023، كاترین كۆڵۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای وڵاتەكەی لە وەڵامی ئەوەی ئایا دەیەوێت بەشار ئەسەدی سەۆكی سووریا دادگایی بكرێت یاخود نا، وتی: دەبێت ئەسەد دادگایی بكرێت، شەڕكردن دژی تاوان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران، بەشێكە لە دیپلۆماسییەتی فەرەنسا.

كاترین راشیگەیاند، فەرەنسا سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە ئەسەد ناگۆڕێت و وتی: دەبێت ئەوەمان لەبیربێت، كە بەشار ئەسەد كێیە ئەو سەركردەیەكە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ دوژمنداری لەگەڵ گەلەكەی كردووە.

كاترین لەبارەی هەڵگرتنی سزاكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر حكومەتەكەی ئەسەد رایگەیاند، ئەوە لە پلانی یەكێتییەكەدا نییە و راشیگەیاند، ئەگەر ئەسەد نەگۆڕێت و پابەندی ئاشتەوایی، شەڕی تیرۆر و شەڕی ماددە هۆشبەرەكان نەبێت، هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بەرامبەری بگۆڕین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا