بەهای دینار بەرامبەر بە دینار لە داشکانی بەردەوامدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی فرۆشت، بەڵام بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار بەرامبەر بە 166 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمرۆ سێشەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2023، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر لە دابەزیندایە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 166 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەراورد بە 48 کاتژمێری رابردوو، بەهای دۆلار نزیکەی 4 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرزتر بووەتەوە.

شارەزایەکی بواری دراو هۆکاری ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس ئاشکراکردوو ووتی، “دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە، هەوڵەکانی پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو جەنگەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستەنگی بەردەم بەدەستهێنانی ئەو فرۆشەی رۆژانە بانکی ناوەندی دەیکات لە دۆلاردا بە هاوڵاتییان، وایکردوووە کە نەتواندرێت بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کۆنتڕۆڵ بکرێت”.

بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بەشێوی نەختینە دەفرۆشێتە هاوڵاتییان و بازرگانان و کۆمپانیاکان بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک. بەڵام بەپێی ووتەی شارەزایانی دراو، ئەم پارەیە بە ئاسانی ناگاتە دەست هاوڵاتییانی ناوخۆ و زۆرینەی دەچێتە دەرەوەی وڵات، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دانەبەزینی بەهای دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا