ئەندامێکی مەترسیداری داعش دەستگیر کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەرگری عێراق ڕایگەیاند، ئەندامێکی مەترسیداری ڕێکخراوی داعشیان لە نەینەوا دەستگیر کردووە.

میدیا عێراقیەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بەپێی زانیارییە وردەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەینەوا توانیان ئەندامێکی مەترسیداری داعش دەستگیر بکەن.

هەر لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاند، ئەو ئەندامە یەکێک بووە لە مەترسیدارترینەکانی ڕێکخراوی داعش، پێشتریش فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

عێڕاق لە کانونی یەکەمی 2017، کە هەموو ئەو ئەندامانەیان دەستگیر کردووە کە دەستیان بەسەر خاکی عێراق و ئەو ناوچانەی سنورە لەگەڵ خاکی سوریادا گرتووە، بەڵام هێشتا هەندێک شانەی نوستوو هەر ماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا