کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم و سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق،لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی عێراق دەستیپێکرد.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە هەریکە لە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەند راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندەکەی هەرێم سەبارەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق، لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەغدا کۆببنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا